TR KU SO
FB X
Cîhan

پارێزگارێکی پێشووی پارێزگایەکی عێراق بە ٧ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

Navas Jan
Admin
📅 09 Nisan 2022 18:44

پەیامی کورد... پارێزگارێکی پێشووی پارێزگایەکی عێراق بە ٧ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

دەستەی نەزاهەی ئیتیحادی ئەمڕۆ شەممە دەرچوونی بڕیارێکی حوکم دانی غیابی بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانیکردن دەر حەق بە پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ئاشکرا کرد بەهۆی ئەوەی زیان بە ماڵی گشتی گەیاندووە.

دەستەی نەزاهە لەبەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند" دادگای تاوانەکانی نەینەوا - دەستەی یەکەمی بڕیاری خۆی دەرکردووە سەبارەت بە پارێزگاری پێشووتری نەیناوا بەتۆمەتی ئەوەی گۆژمەیەک پارە بۆ سەربازگەکانی حەشد لە (زلیکان و دووبەردان و مەخمور و ڕەبیعە) خەجکردووە بەبێ پێ گیر بوون بە ڕێنمایی و زەوابتەکان، لەگەڵ بەزاندنی سنووری دەسەڵاتی خۆی دارایی بۆ خەرجکردن لەدەروەی بەندەکانی بودجە کە هاودژە لەماددەی (٢- خەرجییەکان -١- یەکەم) و ڕێنمایەکانی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی ئیتیحادی بۆ ساڵی ٢٠١٥، هەروەها بوونی زیادەکاریکردن لەنرخەکان و ئەمەش بووە هۆی بەهەدەردانی ماڵی گشتی بە بەهای (٢,٧٦٤,٣٥٤,٢٧٠) ملیار دینار.

ئاماژە بەوەشکراوە: دادگای ناوەندی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیاری داوە بە ئیدانەکردنی بەڕێوەبەری بەشی پرۆژەکان لە پارێزگای نەینەوا، لەبابەتی کۆتایی نەهێنانی بە ژمێریاری خەرجییەکانی پێشینەی تایبەت بە بیناکردنی ژێرخانی کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگا، چونکە ئەو پێشینانەی کە لە گوژمی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەری گرتووە (٥,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) ملیار دینار بووە.

ئەوەش هاتووە کە دادگا لەدوای بە سەردا چوونی بەڵگەکانی بەردەستی تایبەت بە هەر دوو پرسەوە کە پێک هاتبوون لەوتەی یاساناساکانی پارێزگای نەینەوا و ڕاپۆرتی پێش کێش کراو لەلایەن بەشی وردبینی دەرەکی لە دەستەی نەزاهە لەگەڵ ئەو نووسراوانەی کەلەلایەن ئەمانەی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگای نەینەوا و فەرماندەی حەشدی شەعبی دەرچووە بەڵگەی تەواو باوەڕپێکراو بوونە بۆ ئیدانەکردنیان.

ڕوونیشی کراوەتەوە کە هەر دوو دادگا بە غیابی حوکم لەسەر تۆمەتبارەکانی داوە بە حەوت ساڵ زیندانیکردنیان بەپێی ماددەی (٣٤٠) یاسایی سزاکان لەگەڵ پاراستنی مافی پارێزگای نەینەوا بە داواکردنی قەرەبووکردنەوە لە دادگا مەدەنییەکان.

Paylas: