ئەردۆغان هەواڵی تاقیکردنەوەی ماتۆڕگەلی مووشەکی سووتەمەنی شل ی لە ووڵاتەکەی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ئەردۆغان هەواڵی تاقیکردنەوەی ماتۆڕگەلی مووشەکی سووتەمەنی شل ی لە ووڵاتەکەی ڕاگەیاند
سەرۆککۆماری تورکیا لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لە سەر ماتۆڕگەلی سووتەمەنی شل هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : تورکیا بە نیازە تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆشایی ماتۆڕگەلی ،مووشەکی خۆی بە سووتەمەنی شل ەوە دەست پێبکات .
ئەردۆغان لە ووتارێکدا لە مەراسیمی کردنەوەی کۆمپانیای پیشەسازی لە ئانکارا ڕایگەیاند : من هەواڵێک ک ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی بووم بە ئێوە ڕادەگەێنم ، ئێمە یەکەمین تاقیکردنەوەی دەرەکی و بۆشایی ماتۆڕگەلی مووشەکی شل ، بەرهەم هاتوو و درووست کراوی ناوخۆیی دەست پێدەکەین .
ئەو هەروەها ووتی : تورکیا بە ڕەزامەندی لە وابەستەیی خۆی پشت بەستن بە هاوردەی کەل و پەەلی بەرگری کە پێشتر نزیکەی ٧٠٪ بوو تێدەپەڕێت .
ڕابەری تورکیا ووتی : ئێمە بە شێوەی گشتی دژی هاوردەکردنی کەل و پەلێکین کە توانای بەرهەم هینانی خۆیانیان نەبێت .