TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان هەڕەشە لە سووریا دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2020 16:18

پەیامی کورد    ...   ئەردۆغان هەڕەشە لە سووریا دەکات .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کە لە ئێدلیب دا ڕوویداوە ڕایگەیاند : هەر کارێک کە پێویست بکات تەنانەت بە کار هێنانی هێزی سەربازی دەیکەن و چاوپۆشی ناکەین .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەردۆغان زیاتر لە سەر ئەم بابەتە دواوووتی : ئانکارا بەرقەراری سەقامگیری لە سووریا ی دەوێت و ئێمە هەر کارێک کە پێویست بێ تەنانەت بەکار هێنانی سەربازی ش بەکار دەهێنین و چاوپۆشی ناکەین .

ئێمە هیچ کات ناتوانین لە بەرامبەر دۆخی ئێدلیب و باقی ناوچەکانی دیکەی سووریا دەست لە سەر دەست و سینە ڕاوەستین .

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ڕایگەیاند : ڕژیمی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئێدلیب زیاد کردووە . ئێمە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ڕووسیا بۆ پێش گرتن لە هێرش بۆ سەر ئێدلیب و پاڵپشتی لە سەقامگیری ە ڕێگە چارەی سیاسی لە سووریا واژوو کردووە ، بەڵام ئەم ڕێکەتنەمان هەنگاو بە هەنگاو لە لایەن سووریا و ڕووسیاوە پێشێل دەکرێت .

Paylas: