TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان قەولی لە ناو بردنی تەواوەتی داعش ی بە ترامپ دا

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2018 18:38

پەیامی کورد ...  ترامپ لە ناو بردنی پاشماوەی تێرۆریستانی بە تورکیا ڕاسپارد

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا قەولی داوە پاشماوەی تێرۆریستانی داعش کە لە سووریا چالاکن ڕیشەبڕ بکات .

سەرۆککۆماری ئەمریکا نووسی : " سەرۆککۆمار ئەردۆغان بە منی فاماند کە ئەو تاک تاکی میلیشیاکانی پاشماوەی داعش لە سووریا لە ناو دەبات . ئەو لە ئەنجامی ئەم کارە بەرتێت . جگە لەمانەش ، تورکیا ووڵاتی دراوسێی سووریایە " ، هێزەکانی ئێمە دەگەڕێنەوە ماڵەوە . "

ڕۆژی ٢٣ی دێسەمبەر ترامپ لە ووتوووێژێکی دوورو درێژلەگەڵ ئەردۆغان قسەی کرد . ب ووتەی ئەو ئەوان ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە سووریا سەبارەت بە دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریایان پێداچوونە بۆ کرد .

جێگای ئاماژەدانە کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نە بە خواستی دەوڵەتی یاسایی سووریا بووە و نە هیچ ڕێکەوتننامەیەکی شەورای ئەمنیەتی هەبووە .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١٩ی دێسەمبەر سەرکەوتنی لە سووریا لە شەڕ لەگەڵ گرووپگەلی تێرۆریستی داعش ی ڕاگەیاند و ووتی کە شەڕ لەگەڵ ئەم گرووپە تەنیا هۆکاری ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی بووە لە سووریا . دواتەیش دوای مەوەیەکی کەم سارا سەندێرز ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەرچوونی هێزەکانی خۆی لە سووریا دەست پێکردووە بەڵام ئەمە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە شەڕلەگەڵ داعش نابێ .

Paylas: