ئەردۆغان : ناتۆ تورکیای لەگەڵ تێرۆریستان بە تەنیا هێشتووە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ناتۆ تورکیای لەگەڵ تێرۆریستان بە تەنیا هێشتووە
سەرۆککۆماری تورکیا ، ناتۆ تاونبرا دەکات کە یارمەتی و هاوکاری پێویستی بۆ ئەم ووڵاتە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم دابین نەکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ووتی : ئەمنییەتی یەکیتی ئەورووپا و ناتۆ لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێمەوە دەست پێدەکات . ئێمە هیچ کات خۆمان لە هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێروریسم لە چوارچێوەی ناتۆدا بە دوور نەگرتووە . بۆچی ووڵاتانی ناتۆ ئێمەیان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم دا تەنیا بەجێ دەهێڵن ؟ چ کەسێک ، جگە لە تورکیا ، لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی دا شەڕ دەکات ؟
ئەو هەورەها ویلایەتەیەکگرتووەکانی بە هاوکاریکردنی نیزامی و سەربازی بە هێزەکانی بەرگری کورد لە سووریا کە لە تورکیا بە تیرۆریست هەژمار دەکرێن تاونبار کرد " مەبەستی حیزبی کرێکارانی کوردستان پەکەکە " یە .
ئەردۆغان هەروەها ووتی : هەزاران بارهەڵگر پڕ لە چەک و کەل وپەل و ئۆتۆمبێل بۆ ئەو گرووپانە دەنێردرێن و ئەوانیش بە کەلک وەرگرتن لە هەموو ئەمانە شەڕیان لە دژی ئیمە خستووەتە ڕێ . ئێمە وەکوو ووڵاتێکی ئەندامی ناتۆ دژی ئەوان شەڕ دەکەین و لە سەڕیش دەمێنین .