TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

Navas Jan
Admin
📅 06 Şubat 2022 00:58

پەیامی کورد... ئەردۆغان و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، خۆی و هاوژینەکەی ئەنجامی پشکنینەکەیان هاتووەتەوە و تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، «ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناکەمان هاتووەتەوە و پۆزەتیڤە، ئێستا خۆم و هاوژینم چەند نیشانەیەکی سادەمان هەیە و دەرکەوتووە تووشبووی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆنین».

ئەردۆغان نووسیویشیەتی، «ئێمە لە ماڵەوە دەمێنینەوە و کارەکانم لە ماڵەوە بەڕێ دەکەم و چاوەڕێی دوعای بە خێری ئێوەین».

ڕاگەیاندنی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئەردۆغان چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت و کۆبوونەوە.

Paylas: