ئەردۆغان : تورکیا نایەوێ زەرەر لە خانەدانی پاشایەتی عەرەبستان بدات
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆتایی دانیشتنی سەرانی گرووپی " جی ٢٠ " ڕایگەیاند نییەتی ئەوەی نییە زەرەر و زیان بگەێنێتە بنەماڵە و خانەدانی پاشایەتی عەرەبستان .
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسی هەواڵی لە دانیشتنی سەرانی جی ٢٠ لە بە ئەرجەنتین سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی ووتی : ئەم ووتەیەی بن سەلمان کە ناکرێ بە کۆتایی پڕۆپاگەندی سەرەڕاست نەکراو کەسێک لە کوشتنی خاشقچی تاوانبار بکرێ قەبووڵ نەکرد .
ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاند وولاتەکەی شاهێد و شتی وا لە بەر دەستە کە نیشان دەدات خاشقچی لە ماوەی حەفت و نیو خوولەکدا کوژراوە و ئەم دۆسیانەمان لە بەر دەستی هەر ووڵاتێکدا کە داوای کردووە داناوە و لەوانەش ئەمریکا ، بەریتانیا و عەرەبستانە .
سەرۆککۆماری تورکیا کە بۆ بەشدار بوون لە دانیشتنی گرووپی جی ٢٠ لە پایتەختی ئەرجەنتین ئامادەیە ، لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند : تورکیە نییەتی ئەوەی نییە خانەدانی پاشایەتی لە عەرەبستان زەرەری پێبگات ،و لە ڕاستیدا ناسینەوەی بکەرانی کوشتنی جەمال خاشقچی بۆ خۆی لە قازانجی خودی عەرەبستانە . ئانکارا هەتاکوو ئەو کاتەی بکوژی خاشقچی دیار نەبێت ئارام ناگرێت و ئەمە لە قازانجی عەرەبستانە .