ئەردۆگان: موچەی موچهخۆران بەڕێژەی 45% زیاددهكهین
پەیامی کورد... ئەردۆگان: موچەی موچهخۆران بەڕێژەی 45% زیاددهكهین
سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێن بە موچەخۆرانی وڵاتەکەی دەدات کە موچە بە رێژەی 45% زیاددەکات و کەمترین موچە دەکاتە 15 هەزار لیرە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی کاری بەکۆمەڵ گشتیی ساڵی 2023دا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێوەچو، رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستە بەکۆمەڵەدا، پێشنیار دەکەن موچەی ئەوانەی بە شەو کار دەکەن 80% زیاد بکرێت وگوتی، "موچەی ئەوانەشی زیاد کار دەکەن 70% زیاد دەکەین".
باسی لهوهش كردووه، "موچە بەڕێژەی 45% زیاد دەکەین و بەم شێوەیەش کەمترین موچە دەبێتە 15 هەزار لیرە، موچەی بنەڕەتی کەمئەندامان، قوربانییانی دەستی تیرۆر و شەهیدان 10% زیاد دەکەین".
ئەو وتانەی ئەردۆگان لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا وڵاتەکە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنوسازدایە و بەرەی دژە دەسەڵات "ئاکپارتی و مەهەپە" بەهێزتر دەردەکەوێت و دەیانەوێت قەیرانی ئابوری وڵاتەکە و رێژەی هەڵئاوسان کە گەیشتوەتە 43% بقۆزنەوە و دەسەڵاتی ئێستا بگۆڕن.