TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی کوەیت بە هەواڵی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

سارا
Yazar
📅 20 Ocak 2019 17:03

پەیامی کورد  ...  جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت ، نۆرماڵکردنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵنێری " فلستینی من " خالد الجار اللە جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە سەبارەت بە هەواڵەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە لە سەر گرتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا ووتی : ئێمە لە نۆرماڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل دا نین و دژی ئەم شتەین .

لە لایەکی دیکەوە بە هەموو ئەو سیاسەتانەی کە سەبارەت بە نۆرماڵ بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل باس دەکرێت ڕیز دەنێن . هەروەها کوەیت هیچ هەولێکی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی ئەنجام نەداوە و هیچ سیاسەتێکی فەرمی جگە لەم سیاسەتە نەگرتووەتە بەر .

کوەیت دواهەمین وولاتێک دەبێ کە دەیەوێ دەست بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی بکات لەگەڵ ئیسرائیل دا . ئێمە شاهێدی قسە و ئەو ووتە جۆراوجۆرانەین کە لە میدیا کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو دەبێتەوە بەڵام هیچ سیاسەتێکی فەرمی بەرامبەر بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان کوەیت و ئیسرائیل دا بوونی نییە .

جێگای ئاماژەدانە ، مانگی دێسەمبەری ساڵی ڕابردوو ، بەرپرسانی ویلایەتەیەکگرتووەکان داوایان لە ٩ ووڵاتی عەرەبی کرد تاکوو پشتیوانی بکەن لە ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی ئەمریکا لە دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی حەماس . نێردراوی تایبەتی دەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ، نامەگەلێکی بۆ دیپلۆماتی ووڵاتانی وەک ، مەراکێش ، عەمان ، بەحرەین ، ئۆردون ، عەرەبستانی سەعوودی ، کوەیت ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، میسر و قەتەر ناردووە . سەرەڕای ئەمانەش ، ووڵاتانی عەرەبی لەم ئێبتێکارەی ئەمریکا پاڵپشتیان نەدەکرد . جگە لەمانە ، پێش ڕای گرتن لە ڕێکەوتننامەی ، نوێنەرانی دائیمی کوەیت بۆ دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان ، مەنسوور ئایەتۆلتەبیبی ، لە لایەن گرووپێک لە ووڵاتانی عەرەبییەوە قسەی دەکرد ، ڕایگەیاند کە دەست بە سەر دا گرتنی فەلەستین ، هۆکاری سەرەکی پاڵپشتی نەکردنە لەم ڕێکەوتننامەیە .

Paylas: