TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەرامبەر بە کوشتنی مۆحسین شکاری " لەم هەواڵە تووڕەم "

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2022 01:07
پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەرامبەر بە کوشتنی مۆحسین شکاری " لەم هەواڵە تووڕەم "

جەیمز کلێڤرلی ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەواڵی لە سێدارەدانی یەکەمین کەسی ناڕازی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ئێران زۆر خەمبارانە ناو برد و ووتی کە بە تووندی لە بیستنی ئەم هەواڵە " تووڕەیە ".

ئەو لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : لە بیستنی هەواڵی خەمبارانەی یەکەمین لە سێدارەدانی ناڕزاییەک لە ئێران تووڕەم . جیهان ناتوانێ لە سەر تووندوتیژی زاڵمانە کە ڕژیمی ئێران لە دژی خەڵکەکەی خۆی بە کاری دەهێنێت ، چاوپۆشی بکات .

ئەو جەختی کردەوە کە " بەریتانیا لەگەڵ سزای لە سێدارەدان لە ژێر هەر دۆخێکدا دژایەتی دەکات "

Paylas: