TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بە هەواڵی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیاوە

سارا
Yazar
📅 27 Haziran 2020 16:05

پەیامی کورد     ...     کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بە هەواڵی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیاوە

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوشتنی سەربازانی ئەمریکی بە هاوکاری و پێدانی پاداشت لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیاوە بۆ میلیشیاکانی تاڵیبان کە هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕووسیا بۆ کوشتنی هەر ئەمریکییەک پاداشتیان بە تاڵیبان داوە کرێملین کاردانەوەی نیشان دا .

کرێملین لە کاردانەوە بەم هەواڵەی نیۆیۆرک تایمز ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ هیچ زانیارییەکی لەمبارەوە نییە .

ئەمریکاش بەردەوام ڕووسیا بە پێدانی چەک و تەقەمەنی بە هیزەکانی تاڵیبان تاوانبار دەکات بەڵام تاکوو ئێستا دەرگیر بوونی یەکەی سەربازی ڕووسیا لە کوشتنی هیزەکانی ئەمریکی ڕاپۆرت نەدراوە . 

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی هێشتا دیار نییە هۆکاری ڕووسیا لە یارمەتییەکانی بۆ هێزەکانی تاڵیبان بۆ کوشتنی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان چ بووە ، بەڵام دەتوانین بڵێین ڕووسەکان بە نیازن ئەمریکا بەردەوام لە ناو زەلکاوی ئەفغنستاندا بمێنن  یا ئوەی کە تۆڵەی هیزەکانی خۆیلە سووریا کوژراون وەربگرنەوە .

Paylas: