کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ترامپ " ئێمە دەستپێکەری شەڕ نین بەڵام شەڕخوازان باش ئەدەب دەکەین "
پەیامی کورد ... کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ترامپ " ئێمە دەستپێکەری شەڕ نین بەڵام شەڕخوازان باش ئەدەب دەکەین " .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەرامبەر قسەکانی دۆناڵد ترامپ کاردانەوەی نیشان داو و ڕایگەیاند ئێران دەستپێکەری شەڕ نییە بەڵام شەڕخوازان باش ئەدەب دەکات .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ لە دژی ئێران لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : ترامپ جارێکی دیکە لە ڕێی شەڕخوازە هەمیشەییەکانەوە ، گومڕا مەبە ! ئێران ڕەفیق گەل و هاوڕیگەلێکی هەیە ، بەڵام هیچکەس بە میلیۆنان " هێزی نیابەتی نییە . بە پێچەوانەی ئەمریکا کە بە خۆحەشارددان ە شاردنەوە ، درۆ دەکات ، فریوکاری دەکات و خەڵک دەکوژێت . ئێران تەنیا نیازی بەرگری کردنی لە خۆی هەیە ئەویش بە ئاشکرا نەک بە نهێنی
هەروەها نووسی : ئێران هیچ شەڕێک دەست پێناکات بەڵام شەڕخوازەکان باش ئەدەب دەکات