Cîhan
کاردانەوەی سەیری سێناتۆری ڕووسی لە سەر داواکارییە مووشەکییەکەی ئەمریکا
پەیامی کورد ... کاردانەوەی سەیری سێناتۆری ڕووسی لە سەر داواکارییە مووشەکییەکەی ئەمریکا .
سێناتۆری مەجلیسی فێدڕاڵی ڕووسیا لە سەر داواکارییەکەی ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا لە پەرەپێسانی مووشەکە ئەتۆمییەکانی دەست هەڵبگرێت کاردانەوەیەکی سەیری نیشاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەلێکسی پۆشکووف سێناتۆری مەجلیسی فێدڕاڵی ڕووسیا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : ئەمریکا مووشەکگەلی ڕووسی بە " چێرنۆبێڵی پەلەوەر " نا دەبات و دەشۆبهێنێت .ئەمە لە حاڵێکدایە کە خۆی جێگرەوەی مووشەکگەلی بالێستیکی Minuteman لەگەڵ نموونەگەلی نوێ گۆڕیوەتەوە . ئەوانە چین " جەكی مرۆیی " " یا خود فریشتەگەلی ئاسمانی ؟ بە ئەگەری زۆر ئەمانە چەکی ڕۆژی قیامەت و کۆتایین