TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێچارد ڕیتکلیف خوازیاری دەستێوەردانی بۆریس جۆنسن ە لە دۆسیەی " نازەنین زاغەری " هاوسەری

سارا
Yazar
📅 30 Temmuz 2019 15:08

پەیامی کورد   ...    ڕێچارد ڕیتکلیف  خوازیاری دەستێوەردانی بۆریس جۆنسن ە لە دۆسیەی " نازەنین زاغەری " هاوسەری  .

بە پیی هەواڵ و زانیارییەکان ڕیچارد ڕتکلیف ، هاوسەری نازەنین زاغەری لە نامەیەکدا بۆ بۆریس جۆنسن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای کردووە کە هاوکات پێکەوە دیدار و چاپێکەوتنیان هەبێ و هەروەها ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانە تا دۆسیەی هاوسەرەکەی لە سەرەتای پێڕستی کارەکانی خۆی دابنێت .

جێگای ئاماژەدانە نازەنین زاغەری ‌هاووڵاتی ئێرانی - بەریتانیییە کە ماوەی ٥ ساڵە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وولاتی بەریتانیا لە زیندانەکانی ئەو ووڵاتە بەندە .

ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بارمەتە لە بەند کراوانی بیانی سوود وەردەگرێت و ووڵاتانی بەرامبەر بە بۆنەی ئەم بەندکراوانەوە لە بەرامبەر داواکانی ئەوان خۆیان دەخەنە ژێر فشارەوە .

Paylas: