TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلەمانتارانی کوەیت سەرۆک وەزیران ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە دەکەن

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2022 19:40

پەیامی کورد... پەرلەمانتارانی کوەیت سەرۆک وەزیران ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە دەکەن

سەرۆک وەزیرانی کوەیت بەنیازە دەستلەکار بکێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە نامە دەدات بە میری وڵاتەکە.

ڕۆژنامەی «قەبەس» ی کوەیتی بڵاوی کردەوە، شێخ سوباح ئەلخالد سەرۆک وەزیرانی کوەیت دەیەوێت دەستت لە کار بکێشێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە داوای بەخشینی لە پۆستەکەی ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی وڵاتەکەی دەکات.

بەپێی میدیای کوەیتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران پەسەند دەکرێت و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت کەسێکی تر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەست نیشان بکرێت.

ماوەیەکە ناکۆکیی توند لەنێوان پەرلەمانتارانی کوەیت و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەدا هەیە، ئەوان تۆمەتباری دەکەن بە نواندنی ڕەفتاری «نادەستوورییانە» و هاوکارینەکردنی دامەزراوەی یاسادانان و پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و نە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی گەندەڵی.

میدیای کوەیتی دەڵێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان لەبارەی کابینەی حکومەتەکەی شێخ سوباح ئەلخالدەوە کۆ دەبێتەوە، بەڵام ناوبراو ئامادەی دانیشتنەکە نابێت «چونکە تا ئەو کاتە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و چیتر لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا نامێنێت».

Paylas: