TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلمانی عەرەب پشتگیری دانیشتنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2020 16:19

پەیامی کورد ... پەرلمانی عەرەب پشتگیری دانیشتنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات

 

پەرلەمانی عەرەب رایگەیاند، پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئارامی، ئاسایش، پاراستنی خۆپیشاندەران و هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەسەڵاتدا، هەروەها پێشوازی دەکەن لە  لە لێکتێگەیشتنی هەرێمی کوردستان و بەغداد بۆ چارەسەری کێشەکان لەرێگەی دەستور و دابەشکردنی داهاتەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.

 

دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی عەرەب لە قاهیرە کۆبووەوە و لەسەر دۆخی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی مستەفا کازمی دەکەن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و پێویست دەکات گەرەنتی پاراستنی خۆپیشاندەران بکرێت، هەروەها بڕیارە حکومەت بۆ پێکهێنانی "تیمی قەیرانەکان" بۆ پاراستنی خۆپێشاندەران و دەزگاکانی دەوڵەت و رێگریکردن لە تێکچونی دۆخی ئەمنی بەهەنگاوێکی ئەرێنی دەبینن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پەرلەمانی عەرەب پێشوازی دەکات لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانیان بەگوێرەی دەستور و یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری لەدابەشکردنی داهاتەکانی گەلی عێراق.

 

پەرلەمانی عەرەب داواش دەکات پشتیوانی عێراق بکرێت لەروبەڕوبونەوەی داعش، بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی و رێگریکردن لەدەستوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەدا، هەروەها پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان عێراق و سعودیە دەکەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوانیان.

Paylas: