پەرلمانی عێراق داوای گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکات
پەیامی کورد … پەرلمانی عێراق داوای گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی دەکات
هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق، نیشانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی توانای هەواڵگریی و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت، له‌مباره‌یه‌وه لیژنەی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای گۆڕی به‌شێك له‌و به‌رپرسه‌كان ده‌كات.
کاتع ئەلرکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنەکەیان باوەڕی وایە لاوازی هەواڵگری لەچەند ناوچەیەکدا، وایکردوە داعش لەماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەک هێرش لەناوچەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئەنجام بدات، چونکە بەرپرسانی ئەمنی به‌باشی چاودێری کەرتەکان و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان ناکەن.
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی ئاسایش و بەرگری وتیشی: لەسەر ئەو بابەتە لیژنەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەزگای هەواڵگری کۆبۆتەوە و، داوای لێبرسینەوە و گۆڕینی بەشێک له‌و بهرپرسانهیان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: چەندینجار رێنماییان بۆ فەرماندە ئەمنییەکان ناردووە و، هۆشدارییان داوە لەوەی لەچەند ناوچەیەک بەهۆی زۆری پێشێلکارییەکان، پێویستە رێکاری توندی هەواڵگری و سەربازی بگیرێتەبەر.