TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلمانتارێکی ئێران: کۆنترۆڵی کەرتی ئابووری لە دەستی حکوومەت دەرچووە

Navas Jan
Admin
📅 26 Ekim 2020 16:42

پەیامی کورد ... پەرلمانتارێکی ئێران: کۆنترۆڵی کەرتی ئابووری لە دەستی حکوومەت دەرچووە

 

په‌رله‌مانتارێكی ئێران رایگه‌یاند كه‌ كه‌رتی ئابووری و بازاڕه‌كانی ئێران له‌ ده‌ست ده‌رچوون و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدا نه‌ماون.

 

ئیقبال شاكری، په‌رله‌مانتاری شاری تاران لە پەرلمانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ توانای خه‌ڵك بۆ بازاڕكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانیان له‌چاو ساڵی رابردوو سێ هێنده‌ كه‌می كردووه‌ و هاوڵاتیان پاره‌ی كڕینی پێداویستییه‌كانیان پێ نییه‌.

 

وتیشی حكومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ له‌ده‌ستده‌رچوونی ئابووری نییه‌ و حه‌سه‌ن رۆحانی خۆی له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا بزر كردووه‌ و نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئاگای له‌وه‌ نییه‌ كه‌ بازاڕه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ده‌ست قاچاغچی و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

Paylas: