کاروانی هاوپەیمانان کرایە ئامانجی تەقینەوەی بۆمب
پەیامی کورد ... کاروانی هاوپەیمانان کرایە ئامانجی تەقینەوەی بۆمب
میدیاکانی ئەمنییەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بە ئامانج گرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە ناوچەی التاجی لە باکووری بەغدا هەواڵیاندا .
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له ناوچه‌ی تاجی باكووری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان سوتاوه.
بەیانی ئەمڕۆش ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ده‌روازه‌ی جریشانی سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت به‌كاروانێكی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕوویداوه.
دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆیته‌رزیش، ته‌حیسن خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی كوه‌یت ره‌تیانكرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی به‌ئامانجگرتنی كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕوویدابێت.