Cîhan
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەغدا کرایە ئامانج
پەیامی کورد... کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەغدا کرایە ئامانج
لە سنووری شاری بەغدا، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرایە ئامانج.
"کاروانەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات بە بۆمبێکی تەوقیتکراو کراوەتە ئامانج"، پۆلیسی بەغدا وای وتوە.
بەوتەی پۆلیس، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە.
ناوبەناو کاروانە لۆجستی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور دەکرێنە ئامانج و ئەمریکاش گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەو کردەوانە تۆمەتبار دەکات.