TR KU SO
FB X
Cîhan

کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراقەوە چووە ناو خاکی سوریا

Navas Jan
Admin
📅 01 Eylül 2020 23:52

پەیامی کورد ... کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراقەوە چووە ناو خاکی سوریا

کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمریکا لەعێراقەوە  و لە دەروازەی "ئەلوەلید"وە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

 

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا ڕایگەیاند،، ٦٠ ئوتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر کە ژمارەیەک ئوتۆمبێلی زریپۆش هاوڕێیەتی کردوون، سەرجەمیان ئەمریکی بوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاتوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانەکە کەلوپەلی سەربازی و کۆمەکی لۆجستی پێبووە بۆ ئەو بنەکە سەربازییەی کە لە ناوچەی ڕیفی حەسەکە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بنیاتنراوە.

Paylas: