TR KU SO
FB X
Cîhan

روانگەی سوری: لە هێرشی فڕۆکەکانی روسیادا شەش منداڵ لە ئیدلیب کوژران

Navas Jan
Admin
📅 04 Temmuz 2021 01:18

پەیامی کورد … روانگەی سوری: لە هێرشی فڕۆکەکانی روسیادا شەش منداڵ لە ئیدلیب کوژران

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی روسیادا بۆ سەر پارێگای ئیدلیبی سوریا ٨ کەس کوژران کە شەشیان منداڵن و شەش کەسیش لەو هەشت کەسە، منداڵن.

 

هێرشەکەی سوپای روسیا گوندی ئیبلینی سەر بە پارێزگای ئیدلیبی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا خانووی هاوڵاتییەک لە گوندەکە کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە پیاوی خاوەن ماڵ، ژنەکەی و سێ منداڵی کوشتووە.

 

هاوکات، هەر لە بۆردومانێکی دیکەی ئەمڕۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای روسیادا ماڵی ئەندامێکی خۆبەخشیی White Helmets کراوەرە ئامانج و بەو هۆیەشەوە دوو منداڵی کوژراون و خۆی و ژنەکەشی برینداربوون.

Paylas: