Cîhan
کرواتیا بۆ پارێزگاری کردن لە خۆی فڕۆکەی جەنگی لە ئیسرائیل دەکڕێت
حكوومه‌تی كرواتیا له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری 12 F-16 Barack له ئیسرائیل، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی، پله‌نكۆڤیچ به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی پڕۆژه‌یه‌كی یەکجار گرینگه بۆ سوپای كرواتیا و وتی”به گونجاوترین شێوه بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌دا سەبارەت بە ئه‌و فڕۆكانه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دروست كراون. كاروانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه‌ی پێمان ده‌گه‌ن له‌گه‌ڵ ستانداردەكانی ناتۆ ده‌گونجێن”.
هاوکات پلانکۆڤیچ ئاماژه‌ی به‌وه دا كرواتیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ له پێناو پاراستنی خۆی، سوپاكه‌ی به‌هێز دەكات و وتیشی “بڕیاری كڕینی فڕۆكه، بڕیارێكی ستراتیژییه”.
لەلایەکی ترەوە کڕینی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه كه بڕیار وایه ٢٥ ساڵ لە ریزی سوپای كرواتیادا خزمەت بکەن، ٣٨٦ ملیۆن یۆرۆی پێویسته.