TR KU SO
FB X
Cîhan

گرووپێکی شیعە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ناوی خەڵک تۆمار دەکات

Navas Jan
Admin
📅 22 Kasım 2021 14:13


پەیامی کورد … گرووپێکی شیعە بە مەبەستی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ناوی خەڵک تۆمار دەکات

گرووپی چەکداری میلیشیای سەیدولشوهەدا، ناوی خەڵکی تۆمار کردووەم بۆ ئەوەی لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هێرشیان بکەنە سەر.

لەمبارەیەوە کازم فەڕتووسی، وتەبێژی میلیشیای سەیدولشوهەدا، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: بەمدوایانە ناوی 23 هەزار خۆبەخش لەلایەن گرووپەکەیانەوە تۆمارکراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، رووبەڕوویان ببنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: وادەی دیاریکراوی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نزیکبووەتەوە و چاودێری دۆخەکە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن، واشنتن لەسەر کشاندنەوەی سەربازەکانی راستگۆیە یان نا،

ناوبراو رەتیشیکردەوە ناونووسکردنی خۆبەخشان، پەیوەندی بە گرژییەکان لەگەڵ رەوتی سەدر، لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە هەبێت.

Paylas: