ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیاوە بڵاوەی بە هەموو جیهان کردووە نەک چین
پەیامی کورد ... ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیاوە بڵاوەی بە هەموو جیهان کردووە نەک چین .
پزیشکێکی ئیتاڵی زانیاری نوێ سەبارەت بە سەرچاوەی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات و پێیوایە، "سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤیرووسەکە بە جیهاندا ئیتاڵیایە نەک چین".
د. گیسیی رێموزی، پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوبەری پەیمانگای ماریۆ نێگری لە شاری میلانی ئیتاڵیا بۆ توێژینەوەی دەرمانزانی ڕایگەیاند : "لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی رابردوودا و چەند مانگێک بەر لە دەستنیسانکردنی یەکەم حاڵەتەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە وهان، حاڵەتێکی نامۆی هەوکردنی سی لە ژماریەک دانیشتووی هەرێمی لۆمباردی لە ئیتاڵیا بینرا".بە ووتەی رێمۆزی، پزیشکەکان ئەوکاتە نەیانتوانی بەتەواوی نەخۆشیەکە دەستنیشان بکەن و بەهۆی هەوکردنی زۆری سیەکانیانەوە، نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئە پزیشکە پێیوایە ، دەشێت ئەوە یەکەم حاڵەتی تۆمارنەکراوی ڤیرووسی کۆرۆنا بووبێت، بەوپێیەی نیشانەکانی هەوکردنەکە سەدا ١٠٠ هاوشێوەی پەتای کۆڤی-١٩ بوە".
ئەوەشی خستەڕو، "پێدەچێت لە بنەڕەتدا لە ئیتاڵیاوە بوبێت و ئەگەر سەرچاوەی پەتاکە ئیتاڵیاش نەبێت، ئەوا بێگومان ناوهێنانی چین بە بە سەرچاوە و کانگای ڤیرووسەکە، ناوهێنانیكی هەڵەیە".
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە لۆمباردی تۆمارکرا، لەسەرەتادا وترا لە هاوڵاتیەکی چینیەوە بۆی گوازراوەتە، کە بەرکەوتنی لەگەڵیدا هەبوە، بەڵام دواتر پشکنینەکانی هاووڵاتیە چینیەکە نەگەتیڤ دەرچوو و دەرکەوت هەڵگری ڤیرووسەکە نیە.