Cîhan
روسیا بەهێزترین سیستمى بەرگرى ئاسمانى بە سەرکەوتوویى تاقیکردەوە
پەیامی کورد …. روسیا بەهێزترین سیستمى بەرگرى ئاسمانى بە سەرکەوتوویى تاقیکردەوە
وەزارەتى بەرگرى روسیا رایگەیاند، سیستمى (S - 500)ى بەرگرى ئاسمانیان بە سەرکەوتوویى تاقیکردوەتەوە کە پێشکەوتوترین سیستمى بەرگریە لە جیهاندا.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگرى روسیا، دوێنێ (20/7/2021) سیستمەکە بە سەرکەوتویى تاقیکراوەتەوە.
سیستمى بەرگرى (S - 500) تواناى هەیە لە دورى (600) کیلۆمەتر ئامانجەکەى خۆى بپێکێت، ئەگەر فڕۆکەبێت یاخود موشەک.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتى مۆسکۆ بودجەى سەربازى وڵاتەکەى بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردو بەڕێژەى (2.5%) زیادکردوە و گەیشتوەتە (61) ملیار و (700) ملیۆن دۆلار کە بەشێکى زۆرى ئەو بودجەیە بۆ سیستمەکانى بەرگرى نیشتیمانى روسیا تەرخانکراوە.