Cîhan
روسیا: هێرشەكانی سوریا بەبێ وەڵام کۆتایی نایەت
بەوتەی باڵوێزی ڕوسیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان، هێرشەكانی سەر سوریا بەبێ وەڵام كۆتایی نایەت، جەختیشیکردووەتەوە، کە "ئەوە سووكایەتییە بە سەرۆكی روسیا و هەموو بەرپرسیارێتییەك دەكەوێتە ئەستۆی ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسا".
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٤-٤-٢٠١٨) هەریەكە لە ئەمریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنكە كیمیایی و سەربازییەکانی رژێمی سوریا ئەنجامدا.
دوابەدوا هێرشەكانیش باڵوێزی ڕوسیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، کە "هێرشەكانی سەر سوریا، بەبێ وەڵام كۆتایی نایەت، ئەو هێرشانە سووكایەتییە بەسەرۆكی ڕوسیا و هەموو بەرپرسیارێتییەك دەكەوێتە ئەستۆی واشنتۆن و لەندەن و پاریس".