TR KU SO
FB X
Cîhan

روسیا سەرجەم رێککەوتن و گرێبەستەکانی لەگەڵ ئەوروپا ھەڵدەوەشێنێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 01 Ocak 2023 19:58

پەیامی کورد... روسیا سەرجەم رێککەوتن و گرێبەستەکانی لەگەڵ ئەوروپا ھەڵدەوەشێنێتەوە


حکومەتی روسیا سەرجەم گرێبەست و رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەوروپا ھەڵدەوەشێنێتەوە و بڕیارەکەش ئاراستەی پوتن و پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات.

حکومەتی روسیا رایگەیاند، ھەنگاوەکانی ئەوروپا لە دژی روسیا و سەپاندنی چەندین جۆری سزا، ھیچ رێگەیەکی نەھێشتووەتەوە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان و پابەندبوون بەو رێککەوتنانەی لەنێوانیاندا ھەیە، بۆیە بڕیارێکی رەسمییان دەرکردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرێبەست و رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە ئامادەکراوە بۆئەوەی ئاراستەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکرێت بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی دۆما دەکرێت کە پەرلەمانی روسیایە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Paylas: