Cîhan
ئۆرشەلیم پۆست : هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر میلیشیاکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیل و عەرەبستانەوە کراوە
پەیامی کورد ... ئۆرشەلیم پۆست : هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر میلیشیاکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیل و عەرەبستانەوە کراوە .
بە پێی هەواڵی ئۆرشەلیم پۆست ئەمڕۆ سەر لە بەیانی هێرش کرایە سەر چەندین بنکە و پایەگای فاتمییووون کە سەر بە ئێرانە ، هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی هێرشیان کردووەەتە سەر مۆڵگەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سەر سنووری سووریا و عێراق .
لەم هێرشانەدا ، لانیکەم ٥ میلیشیای سەربازی لە بن کۆنترۆڵ و پاڵپشتی سوپای پاسداران کوژراو ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون