TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرستارێك دوای كوشتنی حەوت منداڵ تاوانەكانی ئاشكرادەبێت

Navas Jan
Admin
📅 23 Ağustos 2023 18:19

پەیامی کورد... پەرستارێك دوای كوشتنی حەوت منداڵ تاوانەكانی ئاشكرادەبێت


دادگای بەریتانیا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی پەرستارێکی بەریتانی بەناوی لوسی لیتیبی بە درێژایی ژیانی، دوای ئەوەی حەوت منداڵی تازە لەدایكبووی کوشتووە و پلانی هەبووە شەشی دیکەش بکوژێت.

ماڵپەڕی "أخبار الآن"ی عەرەبی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دادوەر جێمس جۆس کە سزاکەی بەسەریدا سەپاندووە وتوویەتی، هیچ ئەگەرێك نیە بۆ ئازادکردنی لە زیندان، ئەو زنجیرە تاوانەی کردوویەتی "وەحشی" و بە ئانقەست بووە، قوربانییەکانیش منداڵ بوون کە بچوکن و توانای بەرگرییان نیە.

ئەو دادوەرە بە تاوانبارەکەی وتووە، رەفتارەکانت ئاماژەن بۆ رقێکی زۆر و هیچ پەشیمان نیت، بۆیە هیچ فاکتەرێك نیە بۆ کەمکردنەوەی سزاکە، تەواوەی ژیانت لە زینداندا بەسەردەبەیت.

ئەو پەرستارەش لە دەفتەرێکی تێبینیدا کە پۆلیس لەناو ماڵەکەیدا دۆزیویەتییەوە نوسیویەتی، "ئەوانم کوشت چونکە باشیم بەپێی پێویست نییە تا بتوانم ئاگاداریان بم.. من دڕندەیەکی ناشیرینم .. دڕەندەم و ئەمەم کردوە".

Paylas: