TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاپۆرتی چاوەڕوان نەکراو لە سەر دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێشکەشکرا

سارا
Yazar
📅 23 Mart 2019 16:34

پەیامی کورد  ...  رۆبێرت مولەر، راوێژكاری تایبەتی كۆشكی سپی راپۆرتە چاوەڕوانكراوەكەی لەبارەی دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆکایەتی 2016ی ئەمریكا پێشكەشكرد.

بەپێی هەواڵی  BBC ، رۆبێرت مولەر، ڕاوێژكاری تایبەتی كۆشكی سپی راپۆرتە چاوەڕوانكراوەكەی لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەكانی 2016ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا پێشكەشكردوە.

لەوبارەیەوە بەپرسێكی باڵای وەزارەتی دادی ئەمریكا رایگەیاندوە، راپۆرتەكە هیچ ئاماژەیەكی خراپی تێدانیە.

لەئێستادا ویلیام بار، داواكاری گشتی ئەمریكا راپۆرتەكە كورتدەكاتەوە و ئەو بەشانەی دیاریدەكات كە پێویستە پێشكەشی كۆنگرێس بكرێت.

لەنامەیەكیشدا كە ئاڕاستەی كۆنگرێسی كردووە، ویلیام بار ڕایگەیاندووە، هیوادارە تا كۆتایی هەفتە بتوانێت كورتەی راپۆرتەكەیان پێشكەش بكات.

رۆبێرت موولەر پاش ئەوەی لەلایەن جێگری داواكاری گشتییەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەدەنگۆی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەكان و بوونی پەیوەندی لەنێوان دۆناڵد ترامپ و چەند كۆمپانیایەكی ڕووسی راسپێردرا، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەم راپۆرتەیە.

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا كە تۆمەتەكەی ئاڕاستەكراوە لەگەڵ بەشێكی زۆر لە كۆنگرێسمانەكانی كۆمارییەكان بەردەوام تۆمەتەكان ڕەتدەكەنەوە و لێكۆڵینەوەكەش بە هەنگاوێكی هیچ و بێبایەخ لەقەڵەم دەدەن.

Paylas: