TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەرتەشی ئیسرائیل شەشەمین توونێلی حزبۆڵڵایان لە نزیکی سنوور لەگەڵ لۆبنان دۆزییەوە

سارا
Yazar
📅 13 Ocak 2019 19:14

پەیامی کورد  ...  هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە نزیکانی شەو دا ، یەکێکی دیکە لە توونێلەکانی حزبۆڵڵایان لە سنووری لەگەڵ لۆبنان دا دۆزیەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم توونێلە لە گوندی ڕامیعە ، لە باشووری لۆبنان بەرەو ئیسرائیل هەڵکەندراوە و لە سنوورەکەش دەرباز بووە . لە ڕۆژان داهاتوودا ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێک بۆ تێکدان و ڕووخانی ئەم توونێلە بەرناڕێژی دەکات .

ڕاگەێندراوی پەیوەند بەم بابەتە بە هێزەکانی پاراستنی سۆڵح و ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لۆبنان ڕاگەێندراوە .

دەزگای هەواڵنێری هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " بە زوویی تەواو دەبێت ، لە بەر ئەوەی کە هەموو توونێلەکانی حزبۆڵڵا کە سنوورەکانی ئیسرائیل دەبەزێنن ناسێندراون و دۆزراونەتەوە . ئاماژە دراوە کە ئەرتەش هەروەها لە سەر ژمارەیەک لە ساخت و سازە ژێرزەوینییەکانی کە لە ناو خاکی لۆبنان دا ئەنجام دەدرێت چاودێری دەکات .

ئیسرائیلییەکان زیاتر لە سێ حەفتەیە کە ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " یان دەست پێ کردووە کە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە ، پووچەڵکردنەوەی هەموو توونێلە ژێرزەوینییەکانە کە بە باوەڕێ ئەوان بە ئامانجی ڕاگواستنی میلیشیا سەربازییەکان بۆ ناو دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیلە .  

Paylas: