TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکگرتنی ناوچەکانی جێگیر بوونی مووشەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیا لەگەڵ سیستەمی دیجیتاڵی گەیاندنی زانیاری

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2021 16:46

پەیامی کورد     ...    یەکگرتنی ناوچەکانی جێگیر بوونی مووشەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیا لەگەڵ سیستەمی دیجیتاڵی گەیاندنی زانیاری .

هێزە مووشەکییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا ، لەوانەش شوێنگەلی جێگیربوونی مووشەکگەلی بالیستیکی دوورگەپەیمان خاوەنی کڵاوەگەلی ئەتۆمی ، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە شێوەی تەواو بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمگەلی گەیاندنی زانیاری تەجهیزکراو بە تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵییەوە خۆیان گرێداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە دەوترێ : هەناردەکردنی جۆرەها کەل و پەلی پەیوەندی نوێ بۆ هێزە چەکدارەکان ڕێگای تەواوی بە ڕووی تەکنۆلۆژیاگەلی مۆدێرنی دیجیتاڵی بۆ گەیاندنی زانیاری تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ دەستەبەر کرد . لە چوار ساڵی ڕابردوودا سیستەمگەلی دیجیتاڵی نوێ بۆ گەیاندنی زانیاری بۆ شوێنی جێگیربوونی لەشکەرگەلی مووشەکی بە هێزە مووشەکییە ستراتیژییەکانەوە ڕادەست کراون .

جێگای ئاماژەدانە کە ناوەندی فەرماندەیی هێزە ستراتیژییە مووشەکییەکان تا ئاستی لەشکەری مووشەکی لەگەڵ کەل و پەلی هەواڵگری وزانیاری دیجیتاڵییەوە بەستراوەتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کارایی کەلک وەرگرتن لە هێزە چەکدارەکان زیاتر دەکات .

هێزە مووشەکییە ستراتیژیکییەکان بریتییە لە ١٢ لەشکەری مووشەکی چەکدار بە سیستەمگەلی مووشەکی ستراتیژیکی جووڵێنەر و جێگیر لە ژێر زوەین لەوانەش سیستەمگەلی مووشەکی UR-100N UTTH ، تۆپۆل ، ڤیوودا ، تۆپۆل ئێم ، یارس و ئاڤانگارد ە .

Paylas: