Cîhan
سێ بەرپرسی عێراقی وەکوو بەرپرسیاری کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا راسپێردران
پەیامی کورد ... سێ بەرپرسی عێراقی بوونە بەرپرسیاری کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا
بە پێی هەواڵ و زانیاری لە ڕۆژنامەی " العربی الجدید " نزیک لە ووڵاتی قەتەر بە گێڕانەوە لە دوو بەرپرسی عێراقی کە یەکێک لەوانە نزیکە لە " عادل عبدۆلمەهدی " سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە ڕاگەێندراوە کە " سێ بەرپرس لە بەغدا جمووجووڵێکی زۆر بەرفراوانیان بۆ درووست کردن و بەدی هێنانی کەناڵگەلێکی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا دەست پێ کردووە .
ئەم " سێ بەرپرسە بریتین لە " موحەمەد عەلی الحکیم " وەزیری دەرەوە " مۆستەفا الکازمی " بەرپرسی گەیاندن و هەواڵگری و زانیاری و هەروەها " فالح الفەیاز " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و بەرپرسی دام و دەزگای " حەشدی شەعبی " ناسێندراون .
لە ئەگەری هەر زانیارییەکی زیاتر ڕایدەگەینین ...