TR KU SO
FB X
Cîhan

سەدان هەزار کەس بەشداریی ڕێوڕەسمی عاشوورا دەکەن

سارا
Yazar
📅 30 Ağustos 2020 15:47

پەیامی کورد     ...    سەدان هەزار کەس بەشداریی ڕێوڕەسمی عاشوورا دەکەن 

لە زۆرینەی شارەكانی عیراق سەدان هەزار كەس بەشداری رێوڕەسمی عاشوورا دەكەن و لە كەربەلاش ملیۆنێك زیارەتكاری شیعە ئامادەی یادەكەن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، كە دەكاتە ١٠ی موحەڕەم، خەڵكێكی زۆر بەپێ ڕوویان لە مەزارگەی ئیمام حسێن لە كەربەلا كرد بۆئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی عاشورادا بكەن.
جگە لە كەربەلا، لە شار و شارۆچكە جیاوازەكانی عێراقیش رێوڕەسمەكانی یادی عاشوورا بەڕێوەدەچن و ماوەی چەند رۆژێكیشە ئامادەكارییە ئەمنی و تەندرووستییەكان بۆ ئەم رۆژە كراون، بەڵام هاووڵاتیان ترسیان هەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ئەو گردبوونەوە گەورانە زیاتر تەشەنەبكات و پەتاكە زیاتر بڵاوببێتەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە و وێنانەی بڵاوكراونەتەوە، زۆرینەی زیارەتكارانی عاشوورا پابەندی خۆپارێزی نین و ئەو رێوشوێنانە لەبەرچاو ناگرن، كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەت دایانڕشتوە.

Paylas: