Cîhan
سێ چەکداری داعش لە ئەنبار کوژران
پەیامی کورد... سێ چەکداری داعش لە ئەنبار کوژران
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، سێ چەکداری داعش کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبو لە ناحیەی هیت لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کوژران.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندوە، لیوای 57ی هێزەکانی کۆکردنەوەی ئەنبار و لیوای 9ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە توانیویانە سێ چەکداری داعش بکوژن کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەخۆیان بەستبو، دوای ئەوەی یەکێکیان لە دوای ڕاوەدونانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا یەکێکیشیان خۆی تەقاندەوە.
باس لەوەشکراوە، چەکدارانی داعش لەم دواییەدا چەندین کاری تێکدەرانەیان لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکەدا ئەنجامداوە.