Cîhan
سەدر بەشێك لە بارەگاكانی دادەخات
پەیامی کورد... سەدر بەشێك لە بارەگاكانی دادەخات
رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا بەشێك لە بارەگاكانی رەوتەكەی لە مانگەكانی رەجەب، شەعبان و رەمەزان دابخات و بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكە لە ئەمڕۆ دەست پێدەكات و تا جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
(موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی داخستنی بەشێك لە بارەگاكانی ڕەوتەكەی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتووە، بڕیارماندا بەشێك لە بارەگاكانی رەوتەكەمان لە مانگەكانی رەجەب، شەعبان و رەمەزان دابخەین و بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكەی موقتەدا سەدر لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات و تا جەژنی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، لەبارەی هۆكاری داخستنی بارەگاكانی ڕەوتەكەی موقتەدا سەدر هیچ زانیارییەكی نەخستۆتەڕوو.