Cîhan
سەدر شەوی ڕابردوو بە نهێنی جارێکی دیکە گەرایەوە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە کۆ دەبیتەوە
پەیامی کورد ... موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەماوەی هەفتەیەكدا بۆ دووەمجار سەردانی ئێران دەكاتەوە، سەندنەوەی متمانەش لە عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیران لە ئەولەویەتی كارەكانیەتی.
رۆژنامەی " العربی الجدید " ی قەتەری و بەشێك لە میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكرد، شەوی رابردوو موقتەدا سەدر سەردانی ئێرانی كردووە، پێدەچێت لە شاری قوم لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە كۆببێتەوە.
پێدەچێت پرسی سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدۆلمەهدی گفتوگۆی سەرەكی سەدر و بەرپرسانی ئێران بێت، بەوپێیەی لەئێستادا رێبەری رەوتی سەدر سوورە لەسەر دورخستنەوەی عادل عەبدۆلمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
سەردانەكەی سەدر بۆ ئێران لەكاتێكدایە هەفتەی رابردو بەهەمانشێوە سەردانی ئەو ووڵاتەی كرد، دوای گەڕانەوەشی بۆ عیراق، لە شاری نەجەف چوە ناو خۆپیشاندەرانەوە.