سەفەرەکەی کازمی بۆ ئەمریکا هەڵوەشایەوە " ترامپ پێشوازی لێ‌ناکات
پەیامی کورد ... سەفەرەکەی کازمی بۆ ئەمریکا هەڵوەشایەوە " ترامپ پێشوازی لێ‌ناکات "
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشینتۆن دواده‌كه‌وێت و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش به بیانووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆنا ئاماده‌نییه پێشوازی لێ بكات.
موختار مووسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، سه‌ردانه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی دواده‌كه‌وێت و به‌منزیكانه سه‌ردانی ئه‌مریكا ناكات، چوونكه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ووڵاته‌كه رایگه‌یاندوه ناتوانێت له‌مكاته‌دا پێشوازی لێ بكات، پاساوه‌كه‌شی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزییه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا پاساوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هێشتا گه‌ڕی یه‌كه‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئه‌مریكا ته‌واونه‌بوه و واشینتۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كه‌م ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان بكات، بۆیه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كازمی-یش بۆ ئه‌مریكا دواده‌خرێت و به‌منزیكانه ئه‌نجامنادرێت".
بڕیاربوو موسته‌فا كازمى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له سەعوودیه و ئێران و ئه‌مریكا بكات، دوێنێش حكوومه‌تی سەعوودیه به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی پادشاى ووڵاته‌كه‌یان، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی دواخست، به‌ڵام بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.