Cîhan
سێ هاووڵاتی کورد بە نهێنی لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان لەسێدارە دران
پەیامی کورد ... سێ هاووڵاتی کورد بە نهێنی لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان لەسێدارە دران.
ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی جانیوەری ، سێ هاووڵاتی کورد بە نهێنی لە بەندیخانە دێزڵ ئاوای کرماشان لەسێدارە دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران شوناسی دوو کەس لەو زیندانییانەی بە ناوەکانی "شەهاب نادری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و "برزۆ محەممەدی" تەمەن ٣٨ ساڵ ڕاگەیاندووە و هەروەها سەرەڕای تێپەڕاندنی دوو حەفتە بەسەر سێدارەدانی ئەو سێ هاووڵاتییە، میدیاکانی ناوخۆی ئێران و بەرپرسانی حکوومەتی لە هەمبەر لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
ئەو ڕێکخراوە مرۆڤییە ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو زیندانییە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە "قەساس" مەحکووم کرابوون.
شوناس و تاوانی سێیەمین زیندانی کە لەو ڕۆژەدا و لە بەندیخانە دێزڵ ئاوای کرماشان لەسێدارە درابوو، هەتا ئێستا ناڕوونە.