TR KU SO
FB X
Cîhan

٧٠٠ کەس لە بێلاڕووس دەستبەسەر کراون

Navas Jan
Admin
📅 17 Kasım 2020 15:18

پەیامی کورد ... ٧٠٠ کەس لە بێلاڕووس دەستبەسەر کراون

 

بەرپرسانی بێلاڕووس ئاماژەیان بەوەدا دوای خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئۆپۆزسیۆن دژی سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لوکاشینکۆ، زیاتر لە 700 کەس دەستگیرکراون.

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بێلاڕووس ئۆڵگا چیمودانۆڤا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند " زیاتر لە 700 کەس دەستگیرکراون، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە."

 

ڕێکخراوی " ڤیاسنا " ی بێلاڕووس کە ڕێکخراوێکە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات وتی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا لانی کەم 1200 کەس دەستگیرکراون.

 

ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕووس سڤیتلانا تیخانۆڤسکایا ڕایگەیاند لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپادا کۆبۆتەوە و داوای کردووە سزای ئابووری زیاتر بسەپێندرێت بەسەر کۆمپانیا گشتیەکانی بێلاڕوس و بانکەکانی سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتەدا.

Paylas: