سەلمان ڕوشدی ناتوانێت قسە بکات و چاوێکی لە دەست داوە
پەیامی کورد... سەلمان ڕوشدی ناتوانێت قسە بکات و چاوێکی لە دەست داوە
بریکاری کارەکانی سەلمان ڕوشدی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو نوسەرە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بە ئامێری هەناسەی دەستکرد هەناسە دەدات.
بریکاری سەلمان ڕوشدی بە میدیا جیهانییەکانی ڕاگەیاند: سەلمان بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوێکی لە دەست دەدات و دەماری دەستێکی و سکی لە کار کەوتووە و بە ئامێری هەناسەی دەستکرد هەناسە دەدات.
دوێنێ هەینی، سەلمان ڕوشدی لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لەسەر ستەیج لەلایەن گەنجێکەوە درایە بەر چەقۆ.
سەبارەت بەو کەسەی کە هێرشی کردووتە سەر سەلمان ڕوشدی، پۆلیس تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی دۆسیەی ئەو کەسەوە نەداوە.
میدیاکان ڕایانگەیاند، ئەو کەسی هێرشی کردووتە سەر ڕوشدی زۆر بەهێز بوە، دوای ئەوەی پێنج کەس گرتوویانە، بەردەوام بوە لە چەقۆ وەشاندن.
ڕوشدی نوسەرێکی هیندی- بەریتانییە، لە دوای نوسینی کتێبی ئایەتەکانی شەیتان لە ساڵی 1988 بەردەوام هەڕەشەی لێدەکرێت.