TR KU SO
FB X
Cîhan

سۆمۆ: هەناردەی عێراق لەبەرهەمە نەوتیەكان زیاتر لەیەك ملیار دۆلارە

Navas Jan
Admin
📅 25 Temmuz 2023 17:58

پەیامی کورد... سۆمۆ: هەناردەی عێراق لەبەرهەمە نەوتیەكان زیاتر لەیەك ملیار دۆلارە


لەماوەی چارەكی یەكەمی ئەم ساڵدا،هەناردەی عێراق لەبەرهەمە نەوتییەكان زیاتر لەیەك ملیار دۆلار بووە.

كۆمپانیایی سۆمۆ بۆ بازاركردنی نەوتی عێراق رایگەیاند:لەچارەكی یەكەمی 2023 دا عێراق سێ‌ پێكهاتەی نەوتی هەناردەكراوە بەگوژمی ملیارێك و 113 ملیۆن و 220 هەزارو 43 دۆلار،بەرێژەیەك كەگەیشتووەتە دوو ملیۆن و 636 هەزار و 736 تۆن.

سۆمۆ راشیگەیاندوە: هەناردەی عێراق لەبەنزین،گەیشتووەتە 3 هەزارو 191 تۆن بەداهاتی یەك ملیۆن و 769 هەزارو 453 دۆلار،داهاتی ماددەكانی دیكەش گەیشتووەتە 148 ملیۆن و 205 هەزارو 865 دۆلار.

Paylas: