TR KU SO
FB X
Cîhan

یاسای گەمارۆدانی بەرپرسانی چینی بە هۆی سەرکوتکردنی موسڵمانانی ئۆیغۆر لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2020 19:23

پەیامی کورد      ...   یاسای گەمارۆدانی بەرپرسانی چینی بە هۆی سەرکوتکردنی موسڵمانانی ئۆیغۆر لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا .

پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا پیلان و یاسای گەمارۆدانی بەرپرسانی چین ی بە هۆی بەند کردن و سەرکوتکردنی بە کۆمەڵی موسڵمانانی ئۆیغۆر ی پەسەند کرد .

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە دوای پەسەند کردنی یاسای گەمارۆدانی بەرپرسانی چین بە هۆی سەرکوتکردنی موسڵمانانی ئۆیغۆر یان بۆ کۆشکی سپی هەنارد .

نانسی پلۆسی ، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەران ، هەر لەمبارەوە ڕایگەیاند : " هەوڵە وەحشیانەکانی پێکەن " کە موسڵمانانی ئۆیغۆر  دەکاتە ئامانج دەبێتە هۆکاری دڵگرانی ویجدانی بە کۆمەلی جیهانی .

بە پێی ئەم پیلان و یاسایەوە بەرپرسانی چینی کە لە سەرکوتکردنی موسڵمانانی ئۆیغۆر و گرووپگەلی دیکەی موسڵمانان لە ئیالەتی سین کیانگ بەرپرسیارن ، لە بن گەمارۆدانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادەبن .

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تخمین دەکات زیاتر لە نیو میلیۆن موسڵمان لەم ناوچانەدا لە ئۆردووگاگەلێک لە ژێر چاودێری دەپارێزرێن .

Paylas: