TR KU SO
FB X
Cîhan

چ کەسانێک لە بەرامبەر " ڤیرووسی کۆرۆنا " پارێزراون ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 25 Nisan 2020 15:24

پەیامی کورد    ...    چ کەسانێک لە بەرامبەر " ڤیرووسی کۆرۆنا " پارێزراون  ؟؟؟ 

ووتاری ڤیرووس ناسێکی ئاڵمانی دەربارەی کەسانێک کە لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆرۆنا شانسی پارێزارو بوونیان هەیە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە کەنالی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی NDR بە پیی دەرئەنجامی گرووپێک لە لێکۆڵەرانی کلینیکی Charite لە بەرلین ، کەسانێک کە پێشتر جارێک بە هەر شێوەیەک بە هەر جۆرێک لە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە ، دەتوانن لە بەرامبەر SARS-CoV-2 پارێزراو بن .

زانایان لەنفۆسیتەکانی T یان کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە ووڵامدانەوە بە ئەمنییەتی وەرگیراو لە پێشدا هەیە خستە بەر توێژینەوەوە . هەروەها سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان ، هەم سێلۆلەکانی نەخۆشانی باش بوو و ڕزگار بوو لە ڤیرووسی کۆرۆنا خرایە بەر لێکۆڵینەوە و هەم کەسانێک کە بەم نەخۆشییە تووش نەبوونە .

لە یەک لە سەر سێی نەخۆشانی گرووپی دووهەم ، لەش جۆری نوێی ڤیرووسی کۆرۆنای ناسییەوە ، هەرچەندە هیچ کات لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا بەرەوڕوو نەبوونەتەوە .

بە ووتەی درۆستن ، ئەم لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت کە هەندێک لە نەخۆشان پێشتر نەخۆشیگەلێکی ڤیرووسی جۆراوجۆریان هەبووبێت .

 

Paylas: