ساڵانە ٩ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن
پەیامی کورد... ساڵانە ٩ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن
تیمێکی زانایان بڵاویان کردووەتەوە، پیسبوونی هەوا لە شوێنی کراوەدا و ژەهراویبوون بە کاربۆن ساڵانە ٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەکوژێت.
ئەو تیمەی زانایان لە توێژینەوەیەکدا باسیان لەوە کردووە، بەگوێرەی داتاکانی ڕێژەی مردن و ئاستی پیسبوون، پیسبوونی هەوا بەهۆی پیشەسازی و گەشەی شارستانی ٧٪ی ڕێژەی مردنی بە پیسبوونی ژینگە زیاد کردووە، ئەوەش لە ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩.
لای خۆیەوە ڕیچارد فۆلەر بەشداربووی توێژینەوەکە و سەرۆکی زانکۆی "پیور ئێرس"ی جیهانی وتویەتی، بەهۆی گۆڕانکاری ژینگەیی و نەخۆشییەکانی مەلاریا و ئایدزەوە تەرکیزمان زۆر لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی توێژینەوەکە، ساڵانە ٩ ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ساڵانە زیانی ٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە ئابووریی جیهان دەدات.