ڤاکسینی کۆرۆنا بەهار دەگاتە عێراق
پەیامی کورد ... ڤاکسینی کۆرۆنا بەهار دەگاتە عێراق
تەندروستى عێراق ڕایگەیاند؛ لەمانگى ئادارى داهاتودا گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق کە بڕەکەى ٦٠٠ هەزار ڤاکسینە.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەمانگى ئادارى ساڵى داهاتوو دەگاتە عێراق.
ئاشکرایدەکات، گوژمەى یەکەم بڕەکەى لە ٦٠٠ هەزار ڤاکسین پێکدێت کە بۆ ٣٠٠ هەزار کەس بە دو جار بەکاردەهێنرێت.
هەروەک باسى لەوەشکردوە، عێراق پێویستى بە٢٠٨ملیۆن دۆلارە بۆ کڕینى نۆ ملیۆن ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر کە نرخى هەر ڤاکسینێک ١٢ دۆلارە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەرپرسانى تەندروستى هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنن، لەکاتى گەشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ عێراق بەشى هەرێم کوردستانیش لەو بڕە دەبێت کە عێراق ئامادەیدەکات.