TR KU SO
FB X
Cîhan

سێ وڵاتی ئەورووپی لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە هۆشداری بە تاران دەدەن

Navas Jan
Admin
📅 11 Eylül 2022 17:39

پەیامی کورد... سێ وڵاتی ئەورووپی لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە هۆشداری بە تاران دەدەن

سێ وڵاتی ئەورووپا گومانیان لە نیازی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی هەیە و هۆشداری بە تاران دەدەن لە شکستی دانوستانەکان.

بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، پێشنیازی کۆتایی کە پێشکەشی تاران کراوە، زۆرترین نەرمی وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی پیشان دەدات، بەڵام ئێران نایەوێت سوود لەو دەرفەتە دیپلۆماسییە چارەنووسسازە وەربگرێت و لەبری ئەوە بەبێ پاساو بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەڵوێستی ئێران ئاسۆی گەڕانەوە بۆ کارکردن بە ڕێککەوتننامەکەی ساڵی 2015 تێک دەدات و گوومانیان لە نیازی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی هەیە.

ئەو سێ وڵاتە ڕاشیانگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان پرسی بە دەنگەوە نەهاتنی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

Paylas: