ئاکسییووس : تاران و ڕیاز پێداچوونەوە لە سەر بابەتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دەکەن
پەیامی کورد ... ئاکسییووس : تاران و ڕیاز پێداچوونەوە لە سەر بابەتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان دەکەن
ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیسووس نووسیویەتی دەوری پێنجەمی گفتووگۆوەکانی بەرپرسانی پلە باڵای ئەمنییەتی و هەواڵگری ئێران و عەرەبستان لە پێنجشەممەی رابردووەوە لە سەر دوو کێشە و بابەتی سەرەکی و گرینگ داڵدە درابوو : وەک ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی و شەڕ بە رابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن .
ئاکسییووس ڕایگەیاند دەربارەی جێبەجێ کردنی سەر لە نوێی پەیوەندی دیپلۆماتیک و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان قسە و ووتووێژ ئەنجام دراوە و ڕیاز داواکاری ئەنجامدانی هەنگاوگەلی کاراتر بووە .
ڕیاز بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە عەرەبستان بۆ چالاکیگەلی پەیوەندیدار لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جەددە ڕەزامەندی داوە و سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لایەن بڕیاریان دا لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا شاندێک بۆ هەر دوو ووڵات بنێرن و دەربارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان گفتۆگۆ بکەن .
عەرەبستان هەروەها لەگەل هاتنی ٤٠ هەزار سەردانیکەری ئێرانی بۆ ئەم ووڵاتە بۆ مەراسیمی حەج ڕەزامەندی دەربڕیوە .