TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی بەرازیل هاوشێوەی ترامپ هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی دەکات

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2020 15:47

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی بەرازیل هاوشێوەی ترامپ هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی دەکات

جێر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆكی برازیل لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دووبارە رێگەیداوە کە دەرمانی مالاریا وەک چارەسەری کۆرۆنا بەکاربهێنرێت، لەبەرئەوەی بەڵگەی پێویستیان نییە لەبارەی ناکارایی ئەو دەرمانە لە چارەسەری کۆرۆنادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوی تەندرووستی جیهانی باوە بە رێکخراوێکی سیاسی و بەشێوەیەکی لایەنگیریانە مامەڵە دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسەکە، هۆشداریشیدا ئەگەر رێکخراوەکە واز لەو هەڵسوکەوتەی نەهێنێت، ئەندامبوونی ووڵاتەکەی لە رێکخراوەکە دەکشێنێتەوە.

بەبڕوای سەرۆکی بەرازیل دەرمانی مالاریا (هایدرۆکسیکلۆرۆکین) دەتوانرێت وەک چارەسەری کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

ئەوەش لە کاتیكدایە، ٢٦ی مانگی رابردوو رێکخراوی تەندروستی جیهانی قەدەغەکردنی (هایدرۆکسیکلۆرۆکین) چارەسەری مالاریای لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا قەدەغە کرد.

سێی ئەم مانگەش تێدرۆس ئیدهانۆم، بەڕێوبەری رێکخراوەی تەندرووستی جیهانی وتی، "دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی چاودێری بۆ بەکارهێنانی هایدرۆکسی کلۆرکین، بڕیاردرا بە دەستکردنەوەی بە تاقیکردنەوەی ئەو چارەسەرە بۆ تووشبوانی کۆرۆنا".

Paylas: